کتێبێکی پەروەردەی تایبەت پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کتێبی هیمەتێک بۆ پەروەردەی تایبەتی پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز مامۆستا بەهجەت رەحمان سەرپەرشتیاری پەروەردەی تایبەت لە هەڵەبجە لەگەڵ مامۆستایانی سەنتەری هیمەت لە دەربەندیخان.

ئەم کتێبە باس لە شێوازی مامەڵەکردنی مامۆستایان و دایباب لەگەڵ منداڵانی پەروەردەی تایبەت دەکات ، لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی پێشخستنی پەروەردەی تایبەت کرا ئامادەبووان ڕاو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ئامادەکردنی ئەو کتێبە بەنرخە کە بتوانرێت مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت سوودی لێوەربگرن، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر خزمەت کردنی پەروەردەی تایبەت.