ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پای هەوڵە بەردەوامەکانی و خزمەتکردنی بێوچانی بە پرسی گەنجان، دامەزراوەی تالێنت هەب خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی بۆ ئەو خزمەتەی كە كردوێتی بە گەنجان، ئەم سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانە وەک وەفایەک بۆ کار و چالاکییەکانی مامۆستا نەژاد دێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەر و دیاری هەبووە.
نوێنەری دامەزراوەی تالێنت هەب ئاماژەی بەوە کرد مامۆستا نەژاد نموونەی ئەو کەسایەتییە دڵسۆزانەیە کە هەمیشە لەپشت سەرکەوتنی گەنجانەوە بووە، ئەم خەڵاتە تەنها دەربڕینی سوپاسگوزارییەکی بچووکە بۆ ئەو گەورەییەی ئەو پێشکەشی گەنجانی کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ دامەزراوەكە جەختی کردەوە کە کارکردن بۆ گەنجان بە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی دەبینێت و بەردەوام دەبێت .
