لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان و خوێندکاران، ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، سەردانی خانەوادەی قوتابی ئیناس فەرهەنگ كرد، كە قوتابی قۆناغی پێنجی بنەرەتی یە لە قوتابخانەی هەوری.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی ناوبراو بوو و جەختی كردەوە ئەرکی ئێمەیە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نەک تەنیا لە ڕووی خوێندنەوە، بەڵکو لە ڕووی مرۆیی و کۆمەڵایەتیشەوە لەپشت قوتابییەکانمان بین.


