بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریکرد لە کردنەوەی بیست و دووەمین ئۆلۆمپیادی پڕۆژەی زانستیی INPO

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و چەندین کەسایەتی تر مەراسیمی کردنەوەی بیست و دووەمین ئۆلۆمپیادی پڕۆژەی زانستیی INPO؛ تایبەت بەپڕۆژەی زانستیی خوێندکارانی خوێندنگەکانی یونایتد سایەنس و خوێندنگە حکومییەکان لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو، کە بەهاوبەشیی لە لایەن کۆلیژەکانی یونایتد سایەنس و زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕێکخرابوو.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا هەمیشە گەنجان پێشەنگن لە گۆڕانكاری وڵاتەكەیان و ئاوەدانكردنەوەیان و بەرەوپێشبردنی، پڕۆژەکان ئەوە دەسەلمێنن کە زانست بەهێزترین ئامرازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی ژینگە و بونیادنانی جیهانێکی باشتر لە ڕێگەی بیرۆکە و توێژینەوەکانیانەوە، خویندکاران بەشدارن لە دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە و مانادار لە وڵاتەكەیاندا.