ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٦ لە مەراسیمێكی شایستەدا لە هۆڵی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان-لقی سلێمانی چلەی ماتەمینی مامۆستا ” نعمان عوسمان ” بە ئامادەبونی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی، مەراسیمەكە بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە وتەی بەخێرهاتن و وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی مامۆستا ” نعمان عوسمان” و شەهیدان و کۆچکردووانی رێگای زانست دەستیپێکرد.
دواتر لە وتەیەکیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگه‌یاند: مامۆستا ” نعمان عوسمان” نموونه‌ی مامۆستا و بەرێوەبەرێكی دڵسۆزی پەروەردە بووه و یه‌كێك بووه له مامۆستا چالاكه‌كانی پەروەردە و جێ پەنجەی دیاربووە، كە لە هەر قۆناغێكی ژیانیدا كاریكردووە هەموومان خەمباربووین بۆی، لێرە هەر شتێك بوترێ كەمە بۆی، دووباره سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكارو هاوڕێیانی مامۆستا ”نعمان عوسمان” دەكەین و هیوادارین ئه‌مه دوا ناخۆشی بێت بۆ ئێمه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی.
پاشان كورته‌یه‌ك له ژیاننامه و كار‌و چالاكییه‌كانی مامۆستا ”نعمان عوسمان” له رێگه‌ی داتاشۆوه خوێندرایه‌وه و پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه كرا.
له كۆتایدا له‌لایه‌ن كوڕی مامۆستا ” نعمان عوسمان “ه‌وه وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو تیایدا سوپاسی ئاماده‌كارانی مه‌راسیمه‌كه و ئاماده‌بووان كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه شایسته‌یه سه‌بووری پێبه‌خشین و رۆحی مامۆستا ” نعمان عوسمان “یشی ئاسووده كرد.








