ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی٢ ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا بەکر عومەر بەڕێوەبەری بەشی چالاکی هونەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سلێمانی بەشداری کرد لە چالاکی پێکەوەیی قوتابخانەی ئازادی کوڕان و حەمرینی کچان بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوا کرد، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆری لە خۆ گرتبوو بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی لە نێو خوێندکاران و قوتابیاندا.









