لە پای هاوکاری و پشتگیریە بەردەوامەکانی بۆ پڕۆژەکانی پەروەردەی گەشەپێدانی مرۆیی
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بۆردی پەروەردەی سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە کە هەمیشە پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکات کە ئامانج لێی پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی توانا مرۆییەکان بێت لە کەرتی پەروەردەدا، هەروەها سوپاسی خۆی ئاڕاستە کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
