لە پای کارئاسانی و هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی٢ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی پێشکەشکرا لەلایەن ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO ئۆفیسی سلێمانی، ئەمەش وەک نرخاندنێک بۆ ئەوپاڵپشتیە گەورەیەی کە لەپڕۆسەی هاوکاریکردنی قوتابخانەکانی سەرێکانی و کۆبانی کردویەتی.
هەروەها سوپاس و پێزانینیان بەخشی بە بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی پەروەردەیی و فەرمانبەرێکی دڵسۆزو چالاکی بەشەکە کە هەمیشە هاوکاریان بوون بۆ سەرخستنی کاروبارەکانی ڕێکخراوەکە.
ڕێکخراوی فریاكەوتنی میللی ئاماژەی بەوە کرد کە هەماهەنگی لە نێوانماندا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر باشترکردنی ژینگەی خوێندن.
مامۆستا نەژاد سوپاس و دەستخۆشی لە ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەو بەرپرسیاریەتیەیان و جەختیکردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەمیشە واڵایە بۆ هەر هەوڵێک کە خزمەت بە قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان بکات.



