ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ٢ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی تایبەت لە بەشی فێرکردنی نائاسایی کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی کارکردن و بەرەوپێشچوونی پەروەردەی تایبەت و ڕێکخستنی کۆبوونەوەو سیمینار بۆ بەڕیوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بە چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ قوتابیانی پەروەردەی تایبەت(خاوەن پێداویستی تایبەت).
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابیانی پەروەردەی تایبەت پێویستیان بە سۆزو زانستە پێکەوە، ئەرکی ئێمەیە ژینگەییەکی لەبارییان بۆ بڕەخسێنین کە تێیدا هەست بە دڵنیایی بکەن .




