ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ ی٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێزان مامۆستا تارق نەجیب سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانە و باخچەکانی وایز و چەند بەڕێوەبەرێکی دیکەی یاوەری، بەمەبەستی هەماهەنگی بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانی (کەمپینی وایز بۆ هاوکاری قوتابیان و منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان) سەردانیان کرد.
کەمپینەکەی خوێندنگەی وایزی ناحکومی بەهاوکاری قوتابیان و بەخێوکاران و ستافەکانی کۆمپانیای وایز ئەنجامدراوە، تەواوی ئەو هاوکاریانەی کە کۆکراونەتەوە بڕیار وایە بە پاکێجێک ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکرێت، دواتر بگەیەنرێتە دەست منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان.
