ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی٢ی ٢٠٢٦ بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشی باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان تابلۆیەکیان پێشکەش بە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد لە پای هاوکاری و دڵسۆزی و خەمخۆری بەڕێوەبەری گشتی بەرامبەر بە دابینکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان،هەروەها سوپاس و دەستخۆشیان کرد بۆ دەربڕینی ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییە کە مامۆستا نەژاد عبداللە لە ڕایگەیاندنی کەمپینی ڕۆژئاوا بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ئەنجامی دابوو.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

