مامۆستا نەژاد رایگەیاند، زانکۆکان کلیلی چارەسەری زانستی و ئاریشەکانی پەروەردەن بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان پەروەردە و کۆلێجەکان، بنەمای سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنە و ئامانجمان یەکە و ئەویش خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردەیە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ٢ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ تیمێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی سلێمانی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گەنگەشەکردنی ئاریشەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وكۆلێجی پەروەردە كرا، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەو کێشانەی کە لە بواری پەروەردە هەیە ڕاوبۆچوونی مامۆستا نەژادیان وەرگرت بۆ هەوڵدان و چارەسەرکردنیان بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە پسپۆڕییە تایبەتمەندەکانی زانکۆی سلێمانی.
ئەمەش وەک بەشێک لەهەوڵەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ئامادەکاری دیداری (زانست و کۆمەڵگە)بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان زانکۆ و کۆمەڵگەو دام و دەزگاکاندا.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی كردەوە كە ئێمە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان واڵا کردووە بۆ هەر دەستپێشخەرییەکی زانستی کە لە لایەن کۆلێجی پەروەردەوە،زانكۆی سلێمانی پێشکەش بکرێت.


