زنجیرە ​نەخۆشخانەکانی هایکوالێتی سەر بە گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان بڕوانامەی نێودەوڵەتی AACI بەدەستهێنا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ە ی ۲ ی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری کرد، لە ڕێوڕەسمی زنجیرە نەخۆشخانەکانی هایکوالێتی کە سەر بە گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانە کە بە فەرمی بڕوانامەی پەسەندکردنی نێودەوڵەتی پزیشکی لەلایەن دامەزراوەی ئەمریکی AACI پێبەخشرا، تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پسپۆڕانی تەندروستی ئامادەبوون.

لە ​ڕێوڕەسمەکەدا تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە هەرێمی کوردستان،

پەیڕەوکردنی بەرزترین ستانداردەکانی سەلامەتی نەخۆش و ​باشترکردنی بەردەوامی کوالێتی چارەسەر و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چیتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێشکەوتوو پێویستیان بە سەردانیکردنی دەرەوەی وڵات نەبێت، ئەم بڕوانامەیە نەخۆشخانەکانی هایکوالێتی دەخاتە ڕیزی ئەو ناوەندە تەندروستییانەی کە لەسەر ئاستی جیهان متمانەپێکراون.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند ئەرکی پەروەردە و تەندروستی دوو کۆڵەکەی سەرەکین، سوپاس و دەستخۆشی بێپایان بۆ گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان و زنجیرە نەخۆشخانەکانی هایکوالێتی، کە هاوکاری و ئاسانکارییە پزیشکییەکانیان پێشکەش بە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران کردووە، ​جێگەی ڕێز و پێزانینی هەموو لایەکمانە، بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی AACI لە ئێوە و لە هاوڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت.