ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ئامادەیی (شێركۆ بێكەس)ی كچان بەرێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی٢ ی٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان كاك سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و دكتۆر ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی و چەندین كەسایەتی پەروەردەیی سەردانی ئامادەیی (شێركۆ بێكەس)ی كچانیان كرد.

مەبەست لەسەردانەكە بۆ بەشداریكردنی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خوێندكاران و قوتابیان بوو سەرەتا بە سرودی نیشتمانی دەستیپێکردو چەندی چالاکی جۆراو جۆری ھونەری و زانستی کلتوری و چالاکی قوتابیان و خوێندکاران وەک چالاکی ساڵانە پێشکەشکران، مەبەست لە فیستیڤاڵەکە بۆ نیشاندانی توانای زانستی و ھونەری و دەست ڕەنگینی قوتابیان و خوێندکاران بۆ زیندو ڕاگرتنی کلتور و فۆلکلۆری کوردی ڕێکخرابوو.

لەكۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبونەکانی ئامادەکارانی ئەم فێستیڤاڵە کرد وئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پشتگیری و پاڵپشتی ئەم جۆرە چالاکییانە لە پێناوداهاتوویەکی ڕۆشن و سەرکەوتوو بۆ مامۆستایان و خوێندكاران.