نەخۆشخانەی هیوا بەسەر دەكرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی٢ ی٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان كاك سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و دكتۆر ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی و چەندین كەسایەتی تر سەردانی (نەخۆشخانەی هیوا )یان كرد و لە لایەن بەرێز دکتۆر یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری (نەخۆشخانەی هیوا)ەوە پێشوازیان لێكرا.

مەبەست لە سەردانەكە بۆ دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین بوو بۆ ستافی نەخۆشخانەی هیوا، كە لە ماوەكانی ڕابردودا زۆر هاوكار و پشتیوانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بوون، كە سەردانی ئەم نەخۆشخانەیان كردووە.