بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا محمد علی لە قوتابخانەی ابراهیم امین باڵدار سەر بە پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ٢ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی مامۆستا محمد علی لە قوتابخانەی ابراهیم امین باڵدار سەر بە پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان.

​بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە کە مامۆستایان چرای ڕووناککەرەوەی کۆمەڵگەن و سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە ئێوە ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانی ئەم نیشتیمانەدا. بە هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش بۆ مامۆستای ئازیزمان.