کۆبونەوەی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران لەناو ناوەندەکانی خوێندندا.
بەڕێوەبەری گشتی جەخت دەکاتەوە ئامادەی هەموو هەماهەنگی و هاوکارییەکین لەگەڵ هەموو ئەو کۆمەڵەو ڕێکخراوانەی کاردەکەن بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردەو خزمەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.



