ئەمڕۆ سێشەممە ۱۰ی ۲ی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی لەلایەن ستافی کۆلێژەکانی یونایتدساینسەوە پێبەخشرا.
ئەم سوپاسنامەیە وەک وەفایەکە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوام و کاریگەرەی بەڕێوەبەری گشتی پێشکەشی کردووە لە پێناو سەرخستنی بیست و دوو هەمین ئۆڵۆمپیادی پێشبڕکێی زانستی INPO، کە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەکانی یونایتدساینس لە ۳۱ ی ۱ی ۲۰۲٦ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێکردن بە دەرخستنی توانای زانستی گەنجەکانمان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێربوون، هەماهەنگێکەمان نیشانەی خەمخۆریتانە بۆ داهاتوویەکی گەشتر و بونیادنانی نەوەیەکی داهێنەر.


