قوتابخانەی باڵامبۆ یەکەم ژمارەی گۆڤاری باڵامبۆ ڕادەگەیەنێت

​لە نێو کەشێکی ڕۆشنبیری و زانستیدا، قوتابخانەی باڵامبۆ بە شانازییەوە ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ٢ ی٢٠٢٦ لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە ستافی گۆڤارەکە و قوتابخانەکە کردبۆ ئەو هەوڵەیان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی فیکری و ئەدەبی قوتابیاندا دەیدەن.