ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۱ ی ۲ ی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە تیمی نووسینگەی سلێمانی و بەشی خوێندنی دەزگای ڕوانگە کرد.
تیمی دەزگای روانگە ئامانجی سەردانەکەیان ڕوون کردەوە کە گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و دەزگای ڕوانگە وە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەناو ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
تیمی دەزگای ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد بۆ ئەو هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەی کە پێشکەشی دەزگاکەیانی کردووە، کە ڕۆڵی هەبووە لە سەرکەوتنی چالاکییەکانیاندا لە ڕابردوودا.
بەڕێوەبەری گشتی دووپاتی کردەوە کە دەرگای پەروەردە هەمیشە کراوەیە بۆ هەر دەستپێشخەرییەک کە خزمەت بە کەرتی پەروەردە و ئاستی زانستی قوتابیان بگەیەنێت، ئێمە سوپاس ودەستخۆشی لە کار و پڕۆژەکانی ڕوانگە و هەر دەزگایەکی تر دەکەین کە بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ هاوکاری ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ خزمەتکردنی نەوەکانمان.


