مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی جەخت دەکاتەوە ئامادەی هەموو هەماهەنگی و هاوکارییەکین لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کەدەیانەوێت کاربکەن بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردەو خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهەماهەنگی ڕێکخراوی ڕوانگە خولێکی دوو ڕۆژەی لە ڕێکەوتی ١١ و ١٢ ی ٢ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدا بۆ (١٨) مامۆستاو فەرمانبەری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەبارەت بە چاودێری و هەڵسەنگاندن لە بواری پەروەردەدا. بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم خولانە لە پێناو پێشخستنی کەرتی پەروەردە.
بەڕێوەبەری گشتی جەخت دەکاتەوە ئامادەی هەموو هەماهەنگی و هاوکارییەکین لەگەڵ هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کاردەکەن بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردەو خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران.



