بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی :هەمیشە کاردەکەین لەپێناو بنیادنانی نەوەیەکی پڕلەهەستی نیشتیمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سوپاسنامەی بەخشییە خوێندکار چەمەن دابان ڕزگار لە قۆناغی چوارەمی قوتابخانەی ڕۆزی بنەڕەتی لەپای پێشەکەشکردنی ژمارەیەک لە سروودی نیشتیمانی بەو پەڕی پەرۆشی و هەستی نیشتمان پەروەرییەوە. پاشان چەند کتێبێکی لە کتێبخانەکەی خۆی پێشکەشکردو هیوای دواڕۆژێکی پرشنگداری بۆ خواست.

بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند بۆ ئەو دەنگە زوڵاڵ و هەستە نیشتمانییەی لە قوتابخانەی ڕۆزەوە چریکەی بۆ پشتگیری خوشک و برایانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە سرودی نیشتمانی چڕی، دەستخۆشی لە خێزان و مامۆستاکانت دەکەین بۆ پەروەردەکردنی ئەم ڕۆحە نیشتمانییە بەرزەوشانازی بەهەستی پڕنیشتیمانیتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین و شانازیت پێوەدەکەین ،هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا بنیادنان وپەروەردەکردنی نەوەیەکی پڕلەهەستی نیشتیمانی بۆکوردستان ئەرکی ئێمەیە.