مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەبوو لە دیداری ( مەحوی و ڕازی گەردون)

ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری دیداری ( مەحوی و ڕازی گەردون) بەڕێوەچوو، دیدارێک بوو پڕ لە میوزیک، شیعرو توێژینەوەی زانستی، لە کەشێکی عیرفانیدا یادی ئەو کەڵە شاعیرە کرایەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی بەرزجا ڕێکخرابوو.