بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری تیمی هاوكاری سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیا كرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازییان لە بەرێزان نەقیب پاولۆ نۆلفی ڕابەری تیمی هاوكاری سەربازی مەدەنی لە هێزەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری كرد.

مەبەست لە سەردانەكەی وەفدی میوان دروستكردنی پەیوەندی و ڕێکخستنی کارەکان بوو لەگەڵ دامەزراوە حكومییەکان بە تایبەتی كەرتی پەروەردە بۆ هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەکان لە ژمارەیەك قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

پاشان مامۆستا نەژاد عبداللە سوپاس و دەستخۆشی لێكردن سەبارەت بە هاوكاری و گرنگیدانیان بە كەرتی پەروەردە لە سنوری سلێمانی.