ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ ی ٢ ی ٢٠٢٦ لەمیانەی سەردانی تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیا, لەلایەن ڕابەری تیمی هێزی ئیتاڵی نامیلکەیەکی تایبەت بە کلتوری وڵاتی ئیتاڵیا پێشکەش بە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرا، لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی تابلۆیەکی مامۆستا ڕەوەز طە مصطفی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان پێشکەش بە ڕابەری تیمەکە کرد، وەکو دیارییەکی کلتوری و ڕەسەنی کوردەواری کە هێمایە بۆ بەرخۆدانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها کارێکی هونەری مامۆستا دیوان سالار ،مامۆستای هونەر لە پەروەردەی پێنجوێن پێشکەش کردن، چونکە هونەر ناسنامەی گەلانەو بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی پەروەردە، ڕابەری تیمی ئیتاڵی سەرسامی خۆی بە تابلۆکان دەربڕی و سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی کرد.



