بە مەبەستی پەرەپێدانی بەهرەی قوتابیان و ڕێزلێنان لە ماندووبوونی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ هۆبەی چالاکی قوتابخانەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی (ڕێنما)ی ناحکومی فیستیڤاڵێکی بەرفراوانی رێکخست.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ۲ی ۲۰۲٦ بەڕێزان د. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسۆ بەکر قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا قاسم عەلی معروف بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پەروەردەیی سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد.
ئەم فێستیڤاڵە لەژێر دروشمی مامۆستا ئەمین ڕەئوف لە یاد ناکەین بەڕێوە چوو، تایبەتە بە نمایشکردنی بەرهەمە شێوەکارییەکان و کارە دەستییەکانی سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەکانی قۆناغی (١ بۆ ٦) لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ.








