بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و مامۆستا وریا بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەگەڵ بەڕێز کاک فەرەیدونی زەرەنگەر سەردانی قوتابخانەی ماردین ی بنەڕەتی کرد لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و لەلایەن مامۆستا زانا حمە امین بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، وا بڕیارە لەسەر ئەرکی خێرخواز کاک فەرەیدونی زەرەنگەر قوتابخانەیەکیان بۆ دروست بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بەرامبەر ئەو کارە پیرۆزەی ئەنجامی دەدات و خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی ئەو سنوورە دەگەیەنێت.