ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و مامۆستا وریا بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی مامۆستا هدی محمود لە قوتابخانەی مادی بنەڕەتی کرد، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی بەڕێزیان کە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرەو پێویستی بە چارەسەر هەیە.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوەی بۆ خواست، جەختیکردەوە کە مامۆستایان سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە مامۆستایان ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانی نیشتیماندا.

