لە خەمخۆری و پەرۆشی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ دۆخی تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ ی٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و مامۆستا
وریا بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی قوتابی گوڵی دارا لە پۆلی سێیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی مامۆستا جەمال عەبدول کرد، کە قوتابییەکی پەروەردەی تایبەتەو توشی شێرپەنجەی خوێن بووە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند ئەرکی ئێمەیە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نەک تەنها لە ڕووی خوێندنەوە، بەڵکو لە ڕووی مرۆیی و کۆمەڵایەتیشەوە لە پشت قوتابیەکانمان بین.


