بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا کۆچەر حمەعلی لە قوتابخانەی ئاراس ی بنەڕەتی کرد

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوامە لە بەسەرکردنەوەی ڕەوشی مامۆستایان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ ی ٢ ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا کۆچەر حمەعلی لە قوتابخانەی ئاراس ی بنەڕەتی کرد، هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست و پێی ڕاگەیاند ئێوەی مامۆستایان بناغەی پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەی داهاتوون و هەمیشە پاڵپشتانین.