لە درێژەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی٢ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی خاتوو گوڵچین کارگوزاری قوتابخانەی ئازادی کوڕان کرد، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی بەڕێزیان، کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و تەندروت باشی بۆ خواست.

