بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای بازیانی کرد

ئەمڕۆ شەممە ٢١ ی ٢ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای بازیانی کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی قوتابی لۆزان جاسم قۆناغی ٨ ی بنەڕەتی لە قوتابخانەی ڕەوشت کە نەخۆشی تالاسیمای هەیە، وە خوێندکار محمد جاسم قۆناغی ١٠ لە ئامادەیی داری کەلی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵەکەیان ئاگری گرت، خۆشبەختانە هیچ زەرەرێکی گیانی نەبوو تەنها زەرەری ماددی نەبێ.

بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران بە منداڵی خۆمان دەزانین ولەگەڵ خەم و ئازارەکانیانداین، ئەمڕۆ بەیاوەری لەگەڵ کەناڵی BMC سەردانیکردن تا لە ڕێی کەناڵە بەڕێزەکەیانەوە دەنگیان بگاتە سەرمایەداران ودڵسۆزان خێرخوازان تاکو بێن بە هانایانەوە، هەروەها بەڵێنی پێدان وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە هەردوو قوتابی و خوێندکار کە چ پێداویستییەکیان هەیە بۆیان دابین بکات ،جێگای ئاماژەیە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەڕێگەی سەردانە مەیدانییەکانی دەیەوێت بەردەوام ئاگاداری ڕەوشی قوتابیان وخوێندکاران ومامۆستاو دڵسۆزانی پەروەردە بێت وەک یەک تیم و یەک خێزان تا بەهەمووان بڵێت بەیەکەوە دەتوانین کەرتی پەروەردە بەرەوپێشەوە ببەین ونەوەکانمان بەباشترین پەروەردە بۆ دواڕۆژ ئامادەبکەین.