ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٢٣ ی ٢ ی ٢٠٢٦ به‌رێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به ئاماده‌بونی به‌رێزان مامۆستا نه‌بیل به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و مامۆستا محمد میره به‌رێوه‌به‌ری به‌شی كۆگاكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئێواره خوانێكی سازكرد بۆ بۆ سه‌رجه‌م كارگوزار و پاسه‌وان و باخه‌وانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دڵسۆزانی پەروەردە هەرگیز له‌بیرناكات و گرنگی ده‌دات به هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ،لەئێوارە خوانەکەدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەرزڕاگیرا و بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ئامادەبووان و خەمخۆرانی پەروەردەی کرد و سوپاسی دڵسۆزی و کاروماندووبوونی بەردەوامی کردن.








