ڕۆڵی ڕێنمایکار لە ناوەندەکانی خوێندندا بناغەی پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروستە

ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە ناوەندەکانی خوێندندا لەناو هەر کێشە و ئاستەنگێکدا، دەستی ڕێنمایکارەکە دەبێتە پردی متمانە بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامی، ئێمە لە پاڵپشتیکردنیان بەردەوامین،

ئەمڕۆ سێشەممە ۲٤ ی ۲ی ۲۰۲٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی بەڕێز ژین محمد حمە حسن رێنمایکاری پەروەردەیی لە قوتابخانەی بەخشندەی بنەڕەتی لەسنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا کردو لە دۆخی تەندروستی پرسی.

مامۆستا نەژاد هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی کردەوە لە پڕۆسەی خوێندندا و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو مامۆستایانە دوپاتکردەوە کە ماندوونەناسانە خزمەت بە نەوەکانی دواڕۆژ دەکەن.