ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ ی ٢ ی٢٠٢٦ بەڕێزان مامۆستا عومەر نوێنەری نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدسادق و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مامۆستایەکی بەڕێزیان بەسەرکردەوەکە ساڵانێکی تەمەنی لە پێناو پێگەیاندنی نەوەکاندا بەخشیوە، بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی مامۆستا زانا زوبێر حافز یاریدەدەر لە قوتابخانەی سیدسادقی بنەڕەتی پرسی کە باری تەندروستی ناجێگیرەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست و ڕایگەیاند مامۆستایان کۆڵەکەی سەرەکی کۆمەڵگەن و خزمەتەکانیان لە پڕۆسەی پەروەردەدا بەرز دەنرخێنین، ئەرکی ئێمەیە لە کاتە سەختەکاندا لە گەڵیان بین و پشتیوانییان بکەین، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەینەوە کە پەروەردە هەرگیز دڵسۆزانی خۆی لەبیر ناکات.


