ئەمڕۆ یەكشەممە ١ ی ٣ی ۲۰۲٦ بهرێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بهرێز مامۆستا حەوێز محەمەد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە بەرێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی (تەلەفزیۆنی خاك)یان كرد.
مەبەست لە سەردانەكە بۆ پیرۆزبایی بوو بەبۆنەی یادی بیست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی خاك.
بەڕێوەبەری گشتی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ئازیزی خاک تیڤی كرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن لە گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروست و خزمەتکردن بە ڕەوتی ڕۆشنبیری و هونەری و ڕاگەیاندن، ئەزموونێكی نوێ بوو لەناو میدیای کوردیدا هەمیشە لە لووتکەدا بن.






