بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خانەوادەی مامۆستا کامەران نوری محمد بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە ١ ی ٣ی ۲۰۲٦ به‌رێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری به‌رێز مامۆستا حەوێز محەمەد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە بەرێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مامۆستا کامەران نوری محمد) یاریدەدەری قوتابخانەی سیڤەری بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی ڕۆژئاوایان بەسەرکردەوەو له‌ نزیكه‌وه‌ پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خانەوادە بەڕێزەکەیان كرد.