لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کایەی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ستافی گۆڤاری کۆشش سەردانی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان کرد، ئامانجی ئەم سەردانەی ستافی گۆڤارەکە نوێترین ژمارەی گۆڤارەکەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد کە گۆڤارێکی وەرزی ئامادەیی کۆششـەو کۆمەڵێ بابەتی پەروەردەیی و زانستی و ئەدەبی و کاروچالاکی لەخۆدەگرێت، وە هەروەها گەیاندنی پەیامی دەستخۆشی بوو بۆ ئەو هەوڵانەی کە بەڕێوەبەری گشتی لە پێناو خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە دەیدات.
مامۆستا نەژاد دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ستافی گۆڤارەکە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بوونی گۆڤاری لەم شێوەیە دەبێتە هۆی و پەرەپێدانی ئاستی ڕۆشنبیری لای مامۆستایان و خوێندکاران، هەروەها جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ئەو پڕۆژانە دەکات کە خزمەت بە کەرتی پەروەردە دەکەن.

