ڕۆژی سێشەممە ٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریکرد لە ساڵیادو ڕێزلێنان لە ڕۆحی مامۆستاو شۆڕشگێڕو وەرزشوانی دێرین مامۆستا عومەر حمە ساڵحی بەرخانەقا، کە لەلایەن ڕێکخراوی وەرزشوانە دێرینەکانی شاری سلێمانی ڕێکخرابوو، لەهەمان کاتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند کەسایەتییەک لە بنەماڵەی مامۆستا عومەر وە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپای خزمەتکردنی بە وەرزش و گرنگیدان بە وەرزشکاران و وەرزشکارە دێرینەکان،بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا مامۆستا عومەر دڵسۆزو چالاک وخەمخۆر بوو،خزمەت ودڵسۆزی لەپای ناوەکەی هەربەبەرزی دەمێنێتەوە.




