لە دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییدا و بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا لەتیف بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر و بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئێوارەخوانێکی شکۆداری بۆ ڕاهێنەرو بەڕێوەبەرو فەرمانبەرو کارگوزار و پاسەوان و باخەوانەکان لەپەروەردەی شارباژێر ڕێکخست، بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی خێزانی.
مامۆستا نەژاد ڕایگەیاند ئێمە کۆبووینەتەوە تا بڵێین هەموومان یەک خێزانین ماندووبوونی ئێوە لە چاوی ئێمەدا گەورە و جێگەی بایەخە، بۆیە ئەم ئێوارەخوانە کەمترین وەفایە بۆ ماندووبوونی بێپایانتان.
لەلایەن ئامادەبووانەوە ئەم هەنگاوە بەرز نرخێنرا و ئاماژەیان بەوەکرد ئەمڕۆ هەستمان کرد کە ماندووبوونمان دەبینرێت لەلایەن باڵاترین بەرپرسانی پەروەردە وە جێگەی شانازییە بۆئێمە، ئەمە گەورەترین پاداشتە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە لە ناوچەکەدا.

