پیرۆزبایی

بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ​کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، مامۆستایانی دڵسۆز، قوتابیان و خوێندکارانی چاوگەشی کوردستان دەکەین.

​ئەمڕۆ یادی ڕۆژێک دەکەینەوە کە مێژووی ڕاپەڕینە کە ٥ی ئازاری ١٩٩١ تەنها بەروارێک نییە بەڵکو تەقینەوەی ئیرادەی گەلێک بوو کە ژێردەستەیی قبوڵ نەکرد.

​رانیە دەروازەی شکۆ و دەسپێکی ئازادی،

​سڵاو لە شاری رانیەی خۆڕاگر ئەو دەروازە پڕ سەروەرییەی کە یەکەم پریشکی ڕاپەڕینی لێوە هەڵگیرسا، ڕانیە بووە سەرتۆپی شۆڕش و مژدەی ڕزگاریی بە هەموو شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەخشی.

​پێشمەرگە قەڵای پارێزەری نیشتمان،

​لەم یادەدا سەری ڕێز بۆ ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنەوێنین کە قەڵای زوڵمیان ڕوخاند پێشمەرگە و جەماوەر لەو ڕۆژە مێژووییەدا سەلماندیان کە هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەر ویستی نەتەوەیەک بوەستێتەوە کە تینووی ئازادی بێت.

ئەمڕۆ بە شانازییەوە ئاماژە بە ڕۆڵی مێژوویی و کاریگەری مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان بوون لە تەواوی شۆڕشەکانی کوردستاندا، هەمیشە پێشەنگی خەباتی چەکداری و مەدەنی بوون،مامۆستایان لە ڕاپەڕین و پێش ڕاپەڕیندا هەڵگری پەیامی ڕێگای ئازادی بوون، مامۆستایان وانەی خۆشەویستی خاک و نەتەوەی بە خوێندکارانیان دەوت، مامۆستایان سەلماندیان کە تەنها مامۆستای پۆلەکان نین بەڵکو مامۆستای نیشتمان پەروەری و قوربانیدانیشن، ئەوان لە شاخ پێشمەرگەی گیانفیدا و لە شاردا هەوێنی هۆشیاری ڕاپەڕین بوون.

​پەیامی ئێمە ​وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەرکی سەرەکیمانە کە وانەکانی ڕاپەڕین و شۆڕش بکەینە چرایەک بۆ ڕێگەی خوێندکارانمان نەوەیەک پەروەردە بکەین کە بزانێت ئەم ئازادییەی ئێستا بە خوێنی هەزاران شەهید و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەکان بەدەست هاتووەو بیپارێزن.

​کوردستان ناسنامەی ئێمەیە، رانیە دەروازەی شکۆمانە و پێشمەرگەش پارێزەری هەمیشەیی ئازادییەکانمانە،

​نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.

​بژی کورد، بژی کوردستان، شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٥ی ۳ی ۲۰۲٦