ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ ی ٣ ی ٢٠٢٦ به‌رێز مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری و كه‌ناڵی میدیایی (BMC) و سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و نوێنه‌ری باوك و دایكانی قوتابخانه‌ی (به‌فرانبار)ی بنه‌ره‌تی كوڕان، كۆمه‌كی هاوكاری پرۆژه‌ی هه‌ژماری (هه‌ست)ی گه‌یانده خوێندكاران و قوتابیان.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مرۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری سلێمانی هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌رێز كاك ڕه‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی توانی له پرۆژه‌ی هه‌ژماری (هه‌ست)دا كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌سه‌ر بكاته‌وه و یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی به ناوی قوتابخانه‌ی (به‌فرانبار)ی بنه‌ره‌تی كوڕان، كه زیاتر له (٧٠) قوتابی و خوێندكاریان، كه باری دارایی سه‌رشانیان قورس بوو، توانی به چه‌ند پاكێجێك له (پاره و خواردن) به‌سه‌ریان بكاته‌وه، هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له شاری سلێمانی و جێی ده‌ستخۆشییه له‌م كاته‌دا بیری له لای خوێندكاران بووه.




