بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باری تەندروستی خوێندکارێک بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا نەبیل بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی شارەزوورو بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی خوێندکار (ئەحمەد ئیدریس)ی کرد، خوێندکاری قۆناغی ٨ی بنەڕەتی لە قوتابخانەی سەرکەوتن لە سنووری پەروەردەی شارەزوور، کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ژێر چاودێری چڕدایە.

لە سەردانەکەیدا، بەڕێوەبەری گشتی هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و پشتیوانی خۆی بۆ خانەوادەکەی دەربڕی لەم کاتە سەختەدا. خوای گەورە شیفای بدات و بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ناو هاوڕێ و هاوپۆلەکانی.