بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆڵ و پێگەی مامۆستا محمدی بەرزنرخاند کە ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی گەورەی بە کەرتی پەروەردە و بەتایبەت بەشی خۆیەتی کردووە

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا نەبیل بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بە مەبەستی هەواڵپرسین و ڕێزگرتن لە ماندووبوونی ساڵانی ڕابردووی، سەردانی ماڵی فەرمانبەری خانەنشینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەڕێز (محمد محمود معروف) ناوسراو بە کاک محمدی میلاک کرد،کە لە ئێستادا نەخۆشەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵ و پێگەی مامۆستا محمدی بەرزنرخاند کە ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی گەورەی بە کەرتی پەروەردە و بەتایبەت بەشی خۆیەتی کردووە، هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست.