ئەمڕۆ شەممە ٧ی ٣ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێز ڕەوەز ئەحمەد شا ئەندام پەرلەمانی کوردستان مامۆستایەکی بەڕێزی بەسەرکردەوەکە ساڵانێکی تەمەنی لە پێناو پێگەیاندنی نەوەکاندا بەخشیوە، بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی مامۆستا معتسم عبدالکریم عبدالرحمن لە قوتابخانەی بابەگوڕگوڕ لە سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ پرسی و وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی خۆی، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست و ڕایگەیاند مامۆستایان کۆڵەکەی سەرەکی کۆمەڵگەن و خزمەتەکانیان لە پڕۆسەی پەروەردەدا بەرز دەنرخێنین، ئەرکی ئێمەیە لە کاتە سەختەکاندا لە گەڵیان بین و پشتیوانییان بکەین، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەینەوە کە پەروەردە هەرگیز دڵسۆزانی خۆی لەبیر ناکات.
