بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان هەشتی مارس گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ژنانی جیهان و کوردستان بە گشتی و ژنانی پەروەردەکار و مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەتایبەتی دەکەم.
ڕۆڵی ژن لە کایەی پەروەردەدا تەنها ڕۆڵی فەرمانبەر و مامۆستا نییە بەڵکو ئەوان کۆڵەکەی سەرەکی پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستن، ئێوە هێزی گۆڕانکاری و سیمبولی ئارامی و بەخششن لە ناوەندەکانی خوێندندا، هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێتە هەوێن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان و بەردەوامی درەوشانەوەتان لە گشت بوارەکانی ژیاندا، وەهەروەها جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی ژن لە کەرتی پەروەردەدا پێشەنگن هەمیشە ، دەستخۆشی لە ماندووبوون و دڵسۆزیتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، هەمیشە لە لووتکەدابن.
نەژاد عبداللە محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
٨ی ۳ی ۲۰۲٦
