نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئیسپانیا پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ی ئازاری ٢٠٢٦ بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەفتەی پەروەردەیی لە وڵاتی ئیسپانیا مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیسپانیا کردو لە لەلایەن بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی تابلۆیەکی مامۆستا ڕەوەز طە مصطفی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، دواتر کتێبی دوای شەست ساڵ تەمەن بیرەوەریەکانی ڕەوانشاد سەرۆک جلال تاڵەبانی پێشکەش بە کتێبخانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ،جێگەی باسکردنە شاندێکی وەزارەتی پەروەردە لە وڵاتی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیان وابڕیارە بەشداربن لەهەفتەیی پەروەردەیی ئەو ووڵاتە وهەروەها چەندین چالاکی پەروەردەیی و دیداروکۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدەن بەئامانجی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردەو سوود وەرگرتن لەئەزموونی پەروەردەیی ئیسپانیاو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا.