بەئامانجی پێشکەوتن وبرەودان بەکەرتی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان وسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتی ئیسپانیا وەک ووڵاتێکی پێشکەوتوو وخاوەن سیستمێکی مۆدێرن لە پرۆسەی پەروەردەوفێرکردندا ،مامۆستا نەژاد عبداللە
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا سەردانی ( لیۆنۆر مارچ ) بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری قوتابخانەی مۆنتۆسۆریان لە مەدرید کردو لەلایەن بەڕێزیانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو تاوتوێی ئاڵوگۆری ئەزموون وپەیوەندی هەردوولاکرا وچەندین بەرنامەی گرنگی پەروەردەیی باسی لێوەکرا،لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆڵی ئیسپانیای بەرز پێناسەکرد وەک خاوەن سیستمێکی پێشکەوتوو وخاوەن ڕۆڵێکی گرنگ لەکەرتی پەروەردەدا بەگشتی ،جێگەی ئاماژە پێدانە لەدیدارەکەدابەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەی دیدارەکە بوون. هەر لە درێژەی دیدارەکانی بەڕێوەبەری گشتی لە مەدرید لەدیدارێکی گرنگی پەروەردەییدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی دامەزراوەی (NEBRIJA) كۆبونەوە بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی خوێندن (سكۆلەرشیپ) بۆ خوێندكارانی دەرچووی ئامادەیی كوردستان لە زانكۆكانی مەدرید بەئامانجی خزمەتکردن بەدەرچووانی ۱۲ی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بەخۆشحاڵیەوە بڕیاری لەسەردرا…
مەدرید،
١٢ ئازاری ٢٠٢٦



