بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگری وەزیری پەروەردەی هەرێمی مەدریدی ئیسپانیا کۆبونەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وشاندێکی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پاریزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی حکومەتی هەرێم و جێگری وەزیری پەروەردەی هەرێمی مەدریدی ئیسپانیا کۆبونەوە کە لەلایەن بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا ڕێکخرابوو

لەدرێژەی سەردان وبەسەرکردنەوەکانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ئەمڕۆ هەینی ١٣ ی ئازاری ٢٠٢٦ لەگەڵ شاندێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بە بەڕێز خۆسێ کارلۆس فێرناندێز جێگری وەزیری پەروەردەی هەرێمی مەدریدی ئیسپانیا، لەدیدارەکەدا بەگرنگی وبایەخەوە باس لەپتەوکردنی پەیوەندی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی ئیسپانیا کرا لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، چەند پڕۆگرام وپلانێکی پەروەردەیی تاوتوێکرا بەئامانجی خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەوخوێندکاران ومامۆستایان وپێشخستنی پرۆسەی پەروەردە بەگشتی لەکوردستان کە لە داهاتوودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی وەزارەتی پەروەردەی ئیسپانیا لەپشتگیری وپشتیوانی کەرتی پەروەردە لەناوچەکەدا ،بۆدووپاتکردنەوەی دۆستایەتی وبرایەتی تابلۆیەکی هونەری پێشکەش بە بەڕێزیان کرد .