بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆڵی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەئیسپانیا بەرزنرخاند بۆ خزمەتکردن وپاڵپشتی کردنی کەرتی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان

مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ شاندی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کورددستان لەئیسپانیا،لەدرێژەی دیداروسەردانەکانیان لەگەڵ بەڕێزان (لوسیا گۆمێز ئاسێبۆ) بەڕێوەبەری گەشەسەندنی نێودەوڵەتی و (خێسوس گوۆدێمار پێرێز) بەڕێوەبەری گەشەسەندن و پرۆژەی زانکۆیی، زانکۆی نێبریخا کۆبوونەوە

لەم دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی بەرنامە و جێبەجێکردنی هێنانی مامۆستای زمانی ئیسپانی بۆ هەرێمی کوردستان کرا، بە ئامانجی گرنگیدان بۆ ئەو خواستە زۆرەی کە لەلایەن فێرخوازانەوە هەیە بۆ فێربوونی زمانەکە لەهەرێمی کوردستان،

لە درێژەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان کە لە پاش دەرچوون لە قۆناغی ئامادەیی، بتوانن لە زانکۆی نێبریخا دەست خوێندنی بەکالۆریس بکەن و گەشە بە خوێندنی خۆیان بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەکی جێگر و پلانێکی هاوبەش بۆ کاری پێکەوەیی گەڵاڵەکرا.لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆڵی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزدەنرخێنێت بۆ ئەوپاڵپشتی وهاوکاریەی بۆ پێشخستن وگەشەدان بەکەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن.

مەدرید،

١٣ ئازاری ٢٠٢٦